کەشناسی ھەرێمی کوردستان: بارانبارین دەستپێدەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک باران بارین دەستپێدەکات و سبەی یەکشەممەش لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک لەگەڵ ھەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێر، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی.
وتیشی پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە کەشناسی ڕایگەیاند ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14
سلێمانی : 11
دهۆک : 14
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 12
زاخۆ : 14
سۆران : 10
گەرمیان : 17
