بابەکر زێباری: ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە نابێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە کارەکان و پرۆسەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوامە و ئەنجام دەدرێن و هیچ بەربەستێکی لە بەردەمدا نییە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە نابێت.

بابەکر زێباری لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکانی پارتی دەڵێت: هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بەردەوامە و کاریش بەپێی ئەو خشتەیە دەکرێت کە بۆ چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە بە هاوکاریی وڵاتانی هاوپەیمان دانراوە و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن و بەردەوامیش دەبن.

زێباری گوتیشی، رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ هاوپەیمانان هەیە بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و ئەوان لە هاوکارییەکانیان بەردەوامن، بۆیە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت و هیچ بەربەستێکی لە بەردەمدا نییە.

راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم ڕوونیشی کردەوە، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە نابێت و لە هەموو دونیاش گۆڕانکاری دەکرێت، ئەوەی گرنگە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و هەبوونی هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێم و هاوپەیماناندا بەردەوامە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار