حه‌لبووسی: به‌های دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لە دۆخی دارایی عێراق و بەهای دینار کرد و رایگەیاند، ئاماژەکان وا دەردەخەن دۆخی دارایی عێراق "جێگەی مەترسی نییە وبەهای دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی".

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌پێی پێوه‌ر و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ئابوری عێراق نیه‌، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

وتیسی،"ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ نرخی ئاڵوگۆڕه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوشوێنه‌ یاسایی و ڕێكخراوه‌ییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی گۆڕانكاری به‌خۆوه‌ ده‌بینن كه‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌ته‌ دراوییه‌كان، ئامانجیشیان ڕێكخستنی جوڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و ڕێگریكردنه‌ له‌ قاچاخكردنی دراوی ڕه‌ق".

باسی لەوەشکرد،"به‌پێی پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كان و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ڕۆشنایی گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی و ئاستی داهاتی به‌ده‌ستهێنراو كه‌ به‌رزترینه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردو، هیچ نیگه‌رانی و ترسێك له‌سه‌ر ئابوری عێراق نییه‌".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر میکانیزمەکانی سەقامگیرکردنەوەی بەهای دۆلار لە عێراق رێککەوتن و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕەکانی دراودا هەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار