وتەبێژى هەسەدە: گرووپەکانی سەر بە تورکیا ئاستەنگ دروستدەکەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بۆ کەناڵی ڕۆناهی:
* ئێمە بەتەواوەتى پابەندین بە ڕێککەوتنەکە تا هەموو بڕگەکانی وەکخۆى جێبەجێ دەکرێن.
* ئەگەر ئەو گەمارۆیەی بەسەر کۆبانی سەپێنراوە هەڵنەگیرێت، ڕێککەوتنەکە شکست دەهێنێت.
* بۆ گەیشتن بە پلانەکانیان، شاندەکانی حکومەتی دیمەشق پێداگرییان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هێزەکانمان دەکرد.
* سوپاس بۆ قوربانیدانی شەهیدانمان ڕێککەوتنی کۆتایی کرا، بێ ئەوان ناوی کوردی و ڕۆژاڤا بوونی نەدەبوو.
* هەوڵ و ئیستفزازی لەلایەن گروپەکانەوە هەیە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە.
* یەپەژە ناسنامەی خۆی دەپارێزێت
* هەندێک لە هەڤاڵانی ژن فەرماندەیی لیواکە دەکەن
* زۆر لایەن و گروپ دەیانویست شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دەستپێبکەن
* هەزاران شەهیدی عەرەبمان هەیە
* ناوی کاندیدەکانمان بۆ پۆستە حکومییەکان پێشکەش کراوە.
* ئەو لیژنەی کە پێکهێنرا تاوتوێی ژمارەی لیواکان دەکات
*گرووپەکانی سەر بە تورکیا ئاستەنگ دروست دەکەن
* یەکێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانییە
* هەنگاو بۆ عەفرین و سەرێکانیێ دەگیرێتەبەر، دەبێت گەل بگەڕێتەوە
