راپرسیەکی دیکە باسی دۆڕانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کاتێکدا کە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاندووە، راپرسیەکی دیکە باسی دۆڕانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات. کۆمپانیای ئەلفای تایبەت بە راپرسی و لێكۆڵینەوەکانی تورکیا راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدا. بەگوێرەی راپرسیەکە کلچدارئۆغلۆ دەتوانێت شکست بە ئەردۆغان بهێنێت.

کۆمپانیای ئەلفا لە ٦ و ٧ی ئەم مانگەدا راپرسیەکی لە ٢٦ پارێزگای باکوری کوردستان و تورکیا، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە. لە راپرسیەکەدا رای هەزار و ٧٧٠ هاوڵاتی وەرگیراوە و پرسیار لە هاوڵاتیان کراوە، ئایا دەنگ بە کاندیدی هاوپەیمانی گەل (کەمال کلجدارئۆغلۆ) یان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار (رەجەب تەیب ئەردۆغان) دەدەن؟

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە: کەمال کلچدارئۆغلۆ ٥٥.١٪

رەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٤.٩٪

بەگوێرەی راپرسیەکە، کلچدارئۆغلۆ بە جیاوازی رێژەی ١٠٪ دەتوانێت شکست بە ئەردۆغان بهێنێت و بەمەش دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئەردۆغان کۆتایی پێدەهێندرێت.

هەر لە راپرسیەکەدا پرسیار لە هاوڵاتیان کراوە کە دەنگ بە کام پارتی سیاسی لە تورکیا دەدەن و ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە: پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٣١.٨٪

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣١٪

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ١١.٣٪

ئیی پارتی (پارتی باش) ٨/٩٪

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) ٦.٥٪

پارتی نیشتیمان ٢.٢٪

پارتی رەفاهی نوێ ١.٩٪

پارتی سەرکەوتن ١.٦٪

پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دەڤا) ١.٥٪

پارتی ئاییندە ١.٣٪

پارتەکانی دیکە ٢٪

لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە سبەینێ ١٠ی ئازار، وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە فەرمی لە رۆژنامەکاندا بڵاوبکرێتەوە کە بە ئەگەرێکی زۆر ١٤ی ئایار دیاریکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار