حزبێکی تورکمان لەبارەی پرسی کۆتاکان هۆشداری بە پارتی و یەکێتی ئەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگه‌یاند، "ئێمه‌ داواكارین كه‌ له‌ داهاتودا هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ كۆمیسیۆندا بكرێت، ره‌چاوی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی توركمان بكرێت".

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی3ی2023 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ پێكهاته‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت و هه‌ر بابه‌ت و كارێك به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ "قبوكراو نییه‌ و ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ كاروباره‌كانی پێكهاته‌كان".

دەربارەی ڕەوشی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان له هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەکە ئاماژەی بەوەدا، "ئێستا پێكه‌وه‌ ژیانێكی زۆر باش له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیمانه‌ و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پرسی كۆتاكان تێكه‌ڵی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان نه‌كه‌ن".

کۆتاکان ، پڕۆژەیاسایه بۆ بەشداری پێکهاتە کەمینەکان لە دامودەزدەگاکانی حکومەتی هەرێم ، دەربارەی پەرلەمانی کوردستان، پێکهاتووە لە 11کورسی کەبەپێی پڕۆژە یاسایەک بۆ پێکهاتە کەمینەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان دانراوە، بەجۆرێک پێنج کورسی بۆ کلدوئاشور(مەسحییەکان) ، پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان ، یەک کورسی بۆ ئەرمەن٫ ماوەی چەندساڵێکە ئەم کورسییانە بۆوەتە مایەی کێشەو ناکۆکی نێوان لایەن سیاسیەکانی هەرێم ، بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان، لایەنەکانی تر، "پارتی بەوەتۆمەتباردەکەن کورسی پێکهاتەکان بۆبەرژەوەندی خۆی بەکاردێنێت"، هەروەها ئەو حزبانە داوادەکەن، پێکهاتەکان خۆیان دەنگ بەکاندیدی خۆیان بۆپەرلەمان بدەن، نەک بە دەنگی پۆلیس و پێشمەرگەی زیرەڤانی بگەنە پەرلەمان، کەئەوان"پارتی" بەم کاره تۆمەتباردەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار