دادگای دەستوری تورکیا بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هە٭دە٭پە دەرکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری راگرتنی هاوکاری گەنجینەی دەوڵەتی بۆ هەدەپە هەڵوەشاندەوە
دادگای دەستووری تورکیا، ئەمڕۆ بڕیاری راگرتنی هاوکاری گەنجینەی دەوڵەتی بۆ هەدەپە هەڵوەشاندەوە.
دادگای دەستووری تورکیا بە کۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەی دادگا کە لە ١٥ کەس پێک دێت، بڕیاری راگرتنی هاوکاری گەنجینەی دەوڵەتی بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵوەشاندەوە.
دادگای دەستووری تورکیا، لە ٥ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، بڕیاریدابوو بۆ ماوەیەکی کاتی، هاوکاری گەنجینەی دەوڵەت بۆ هەدەپە رابگرێت.
لەلایەکی دیکەوە، دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریشیدا، دانیشتنی دادگایی داخستنی هەدەپە بۆ ١١ی نیسان دوابخات کە بڕیار بوو، سبەینێ ١٠ی ئازار بەڕێوە بچێت.
بابهتی پهیوهندیدار
