پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاندرا
3 ساڵ لەمەوپێش
کەشناسی،ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاویەکان هەیە و سبەینێ شەممەش کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بەگشتی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەشی پێشبینی له بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی 1بۆ2 پلە.
کەشناسی سەبارەت کەشوهەوای سبەی شەممە ڕایگەیاندوه، سبەی شەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی 1بۆ2 پلە، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند لەنێوان 10بۆ 20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.
لەکۆتایدا ، کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند :
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
