دەمیرتاش: پشتێنتان ببەستن، بەرەو گۆڕانکاری دەچین

3 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش پشتگیری خۆی بۆ کەمپەینی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان پیشاندا و وتی، " پشتێنی خۆتان ببەستن، بەرەو گۆڕانکاری دەچین."
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا پشتگیری خۆی بۆ کەمپەینی هەدەپە پیشاندا بە دروشمی "ئێمە ئامادەین"
دەمیرتاش هاشتاکی "ئێمە ئامادەین"ی هەدەپەی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەگەر هەموو لایەک ئامادە بن، دەکەوینە ڕێ. پشتێنتان ببەستن، بەرەو گۆڕانکاری دەچێن."
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کەمپەینێکی بە ناوی "ئێمە ئامادەین" بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، " ئێمە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ئامادەین. ئەوانەی کە وڵاتتان وێران کرد و نادادپەروەریتان بڵاوکردەوە، ئێوەش بۆ دۆڕانیکی گەورە خۆتان ئامادە بکەن."
دوێنێ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە فەرمی ١٤ی ئایاری وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاری کرد. پارتە سیاسیەکانی تورکیاش ئامادەیی خۆیان بۆ هەڵبژاردن دەربڕی.
تاوەکو ئێستا تەنیا هاوپەیمانی گەل کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دیاری کردووە کە کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپەیە. هاوپەیمانی کۆماریش تاوەکو ئێستا بە فەرمی کاندیدەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر کاندیدەکەیان ئەردۆغان دەبێت. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی (هەدەپە و لایەنە چەپەکان) تاوەکو ئێستا کاندیدی دیاری نەکردووە و دانوستانێک لەنێوان ئەوان و جەهەپەدا هەیە کە دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ بدەن، بەڵام ئەو پرسە جارێ یەکلایی نەبووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار