بازرگانێکی بەناوبانگ دەستگیرکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
پۆلیسى کەرکوک بازرگان، روشدى سەعیدی به تۆمه‌تی دروستكردنی چه‌كی بانكی بێ پاره دەستگیرکرد.
عامر نورى، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک بە میدکانی راگەیاند، روشدى سەعیدی بازرگان کە بە دکتۆر روشدى ناسراوە، لەلایەن بنکەى پۆلیسى قۆریە بە ماددەى 459ى یاساى سزادانى عێراقى دەستگیر کراوە.
باسی لەوە کرد کە تۆمەتى دەستگیرکردنى ئەو بازرگانە دروستکردنى چەکى بانکیی بێ پارە بوە.
وتەبێژەکە، ئاماژەی بەوەکردوە ئێستادا روشدى سەعید لە گرتوخانەى گرتن و گواستنەوەى کەرکوکە و جگە لە تۆمەتەى لەسەرى دەستیگر کراوە چەندین سکاڵاى یاسایی دیکەیشى لەسەر تۆمار کراوە.
د.روشدى سەعید سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە بوو، ده‌ستی به چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كرد له‌وانه ده‌شتی به‌هه‌شت له هه‌ولێر و له دهۆكیش پرۆژه‌ی ده‌شتی سیتی ستاری هه‌بوو، به‌ڵام پرۆژه‌كانی ته‌واو نه‌كرد،ساڵی 2015 دادگای دهۆك سزای 180 ساڵ زیندانی به‌شێوه‌ی غیابی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
