یەکێتی و پارتی لەسەر هەڵبژاردن  لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی وپارتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن لەوانەش، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بە  بەشێوازی سیستەمی چوار بازنەیی.
یەکێتی وپارتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا ڕێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک گرنگ کە سەرەکیترینیان ئەوەبوو تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانییەوە، هەروەها بڕیاردرا کە  داتاکانی وەزارەتی پلاندانان حکومەتی عێراق بەکارببرێت  بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی پێکهاتەکان، هاوکات لەگەڵ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.
ئەمڕۆ شاندی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوولا لەسەر ئەو خاڵانەی کە گەیشتبوونە ڕێکەوتن لە میانی چەندین کۆبوونەوەیان لەماوەی ڕابردوودا، لە سلێمانی دوای سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکانی دیکە لە مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە وتاوتوێی شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار