وەزیری دارایی عێراق تەواوبونی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایی بودجەی2023 و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ، تەواوبوونی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەری ڕاگەیاند.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی3ی2023 لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (ئینا) بڵایکردەوە، ڕایگەیاند "ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەری"، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەکردنی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی باش و ئابوریانە بووە ، کە بریتین لە مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی تەحەددیاتی ئابووری نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕەشنووسی بودجەی داهاتوو لەسەر ئەولەویەتەکانی گەشەپێدان و پشتگیریکردن لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
جەختیشی لەوە کردەوە، "بەدرێژایی چەند مانگی ڕابردووی حکومەتی نوێ کاری کردووە بۆ ئامادەکردنی بودجەیەک کە وەڵامی پێداویستییەکانی ئابووری عێراق بداتەوە و لەگەڵ پلانەکانی حکومەت و ئەو پاکێجە چاکسازییە دارایی و ئابوورییەدا یەکبگرێتەوە کە وەزارەت کاری لەسەر دەکات". بۆ تەواوکردن."
