ئەمساڵ لە دەیان شاری باکور و تورکیا نەورۆز پیرۆز دەکرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمساڵ نەورۆز لە زیاتر لە ٤٣ شاری باکوری کوردستان و تورکیا بە دەستپێشخەری، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و چەند پارت و رێکخراوێکی دیکەی کوردی پیرۆز دەکرێت.
نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی 'هەموو شوێنێک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی' و 'بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی' پیرۆز دەکرێت. بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، نەورۆزی ئەمساڵ کرایە دیاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە.
بەبۆنەی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەوە لە ١٦ی ئازاردا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت. ١٧ی ئازاریش دەبێتە ٤٠هەمین ڕۆژی بومەلەرزەکەی مەرەش، بۆیە ئاهەنگ و پیرۆزبایی ناگیردرێن.
یەکەم ئاهەنگی نەورۆز لە ٢١ی ئازار لە ئامەد بەڕێوەدەچێت. بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢٣ لە ٤٣ ناوەند و بەمشیوەیە بەڕێوەدەچێت: ١٨ی ئازار جۆلەمێرگ، خارپێت-دەپ، ئاگری-پانۆس، مووش-کۆپ، ئایدین-گەرمەنجیک ١٩ی ئازار ئەستەنبول، وان، ماردین-قۆسەر، جۆلەمێرگ – گەڤەر، دێرسیم، چەولک، ئێلح، سێرت، ئیدر، موش، ئەنقەرە، مێرسین، ئانتالیا، ئیزمیر، ئایدین، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، بورسا، تەکیرداغ، بالکەسیر، کوجائلی - گەبزە، ئاگری بازید، بەدلیس- تاتوان، ساکاریا- عارفیه.
٢٠ی ئازار قەرس، ئاگری، ئەردەخان، مێردین - نسێبین، ئەرزرۆم – قەرەیازی. ٢١ی ئازار ئامەد، شرنەخ-جزیرێ، ڕحا-وێرانشار، چاناقڵا.
