ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



ڕاوێژكارێكی محەمەد سودانی،  ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆدەبێتەوە بۆ گفتۆگۆکردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023.


 زیا ناسری، راوێژكاری راگه‌یاندنی‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆدووشەممە 13ی3 له‌ پەڕەی فەرمی خۆی له‌ تۆڕی‌ تویته‌ر بڵاویکردەوە ، "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌نجام ده‌دات".

ئاماژەی بە باشی پڕۆژه یاسای ئەمساڵی بودجە کردوەو دەڵێت ، "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بێت، چونكه‌ به‌شێكی به‌رچاوی بودجه‌ بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كان خه‌رج كراوه‌".

 ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق دوێنێ یەکشەممە ، تەواوبونی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایی بوردجەی 2023 عێراق و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند ، یاساکەی به "ناوازه "  لە قەڵەم دابوو.

بەپێی زانیاری ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، بڕى پارەى بودجەى 2023ـى عێراق نزیکەى 200 ترلیۆن دینار دەبێت کە دەبێتە گەورەترین بودجە لە مێژووى عێراقدا.
 
 لای خۆیەوە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە، "بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 13.95%ـی عێراق پێکدەهێنن، بەڵام گفتوگۆ لەسەر 12.67٪ بۆ هەرێمی کوردستان کراوە و ئێمە داوای زیاترمان کردووە. بەگشتی لە 12.67 کەمتر نابێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار