باسی بارانبارین دەکات ، پێشبینی کەشوهەوا
3 ساڵ لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. دەشڵێت، "سبەینێ ئەگەری نمە بارن هەیە." ئەم بەپێی بڵاوکراوەیی کەشناسی هەرێم.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا، کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردووەتەوە
کەشناسی ، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت.
دەربارەی کەشی کەشناسی ئاماژەی داوە ، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیا کاندا و پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارەکانی ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری تێدا نابێت.
لە کۆتایدا کەشناسی ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە ڕاگەیاند :
هەولێر : 24پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22پلەى سیلیزى
دهۆک: 24پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25پلەى سیلیزى
سۆران:23پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
