رژێمی سوریا رێگە نادات هاوکاری خەڵکی سلێمانی بگاتە دەستی بەشێک لە کوردانی رۆژئاوا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکرد، رژێمی سوریا رێگری لە هاوکاری خەڵکی سلێمانی دەکات کە بگاتە دەستی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات.

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماڵپەری خۆیدا راگەیەندراوێکی لەبارەی هاوکاری خەڵکی سلێمانی هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە شەش رۆژە رژێمی سوریا لە دەروازەی تاییهە دەستی بەسەر ئەو هاوکاریەکدا گرتووە کە خەڵکی سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی شەهبا، شێخمەقسوود و ئەشرەفیە ناردووە.

خۆبەڕێوەبەری دەڵێت، بەر لە شەش رۆژ، ئەوان ٢٥ بارهەڵگری مرۆییان وەرگرت کە لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە رەوانەکرابوو و وتی، " هاوکار بووە کە هاوکاریەکە بگاتە دەروازەی تاییهە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی دیمەشق رێگەی نەداوە هاوکاریەکان بگاتە دەستی خەڵکی ناوچەکە."

خۆبەڕێوەبەری ئەوەشی راگەیاند کە زۆر جار داوای کردووە کە بابەتی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووەکان بە سیاسی نەکرێت، بەڵام لایەنەکان ئەو یەکە رەت دەکەنەوە و لایەنەکان هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووەکان پشتگوێ دەخەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار