سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبونەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ڕایگەیاند ، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تاوەکو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات كردووەتەوە و "ئه‌و كارانه‌ی تائێستا له کارنامه‌ی حکومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، به ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوزه‌د كرد."
هاوکات، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا خراوەتەڕوو، محەممەد شیاع سوودانی" ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی بۆ ته‌بایی و لێکتێگەیشتن ده‌ربڕی."
سوودانی دووپاتی كردووەتەوە،" سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پێكه‌وه گرێدراوه، به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یشی به خزمه‌تێكی بچووك زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره كراوه."
هاوکات بە پێی ڕاگەیەندراوەکە هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هاوڕا بوون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی كه‌رتی تایبه‌ت و رۆڵی له پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ محەممەد شیاع سوودانی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه تێیدا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان گۆڕییه‌وه.
