سبەینێ هەدەپە و هاوپەیمانەکانی لەبارەی پرسی پشتگیریکردن لە کلچدارئۆغلۆ کۆدەبنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



سبەینێ ١٦ی ئازار، بڕیارە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەبارەی پرسی پشتگیرکردنی کەمال کلچدارئۆغلۆ کۆبێتەوە و ١٨ی مانگیش کلچدارئۆغلۆ سەردانی هەدەپە دەکات.

سوڵتان ئوزجان ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ماڵپەڕی ئارتی گەرچەکی راگەیاند، سبەینێ بڕیارە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەبارەی پرسی پشتگیرکردنی کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل کۆبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کەمال کلچدارئۆغلۆ داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کرد. هەدەپە ئەو داواکارییەی هەڵسەنگاند و ڕۆژی شەممە ١٨ی ئازاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کلیچدارئۆغڵو دەستنیشان کرد.

هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە، داواکاریەکی پێشکەش بە دادگای دەستووری تورکیا کرد. هەدەپە داوای کردووە کە دانیشتنی دادگایی داخستنی هەدەپە بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ دوابخریت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەدەپە، پلانی بی ئامادە کردووە، لە ئەگەری داخستنی پارتەکەدا و بەگوێرەی زانیاریەکان، هەدەپە دەبێتە بەشێک لە پارتی چەپی سەوز کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەو پارتە دامەزرێنراوە و بەشێکە لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار