دژەتیرۆری پارتی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو هێلیکۆپتەرەی شەوی رابردوو کەوتە خوارەوە بڵاوکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای دژە تیرۆری پارتی سەبارەت بە هێلیکۆپتەرەکەی شەوی ڕابردوو کەوتە خوارەوە  رایگەیاند،" لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا رایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە."

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست "

لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری پارتی باسلەوەشکراوە،" کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوەیە کردووە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە."

جێگەیباسە تا ئێستا هەپەگە لەم بارەیەوە هیچ وڵامێکی نەبووەو زانیاری بڵاونەکردۆتەوە .

دەقی بڵاوکراوەکەی دژە تیرۆری پارتی:

شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار