وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە حەوت هەزار پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پپێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا  رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە : "بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی  ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە  لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار