جەهەپە دەمیرتاش ئازاددەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵای جەهەپە رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست، سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا ئازاد دەکەن.

ئۆنال چەڤیکئۆز، راوێژکاری کاروباری دەرەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکەن و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا بازرگان و چالاکوانی سیاسی ئازاد دەکەن.

ئۆنال چەڤیکئۆز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی پۆلیتیکۆی ئەمریکی لەبارەی دۆخی تورکیا و بەڵێنەکانیان بۆ هەڵبژاردن قسەی کرد.

ئۆنال چەڤیکئۆز رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست، کاری سەرەکیان، دیموکراسیکردنی تورکیا و نزیکبوونەوە دەبێت لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و لەو چوارچیوەیەدا، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکەن و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا بازرگان و چالاکوانی سیاسی ئازاد دەکەن.
چەڤیکئۆز  لەبارەی پەیوەندیەکانی تورکیا و روسیاش وتی، " ئێمە وەک تورکیا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ روسیا وەک ئەندامێکی ناتۆ و لە چوارچێوەیەکی روون و ئاشکرادا دەبێت بەڵام بەبیری روسیای دەهێنینەوە کە ئێمە بەشێکین لە ناتۆ."

ئۆنال چەڤیکئۆز، راوێژکاری کاروباری دەرەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل دەشڵێت، روداوە سروشتیەکان کە لەم ماوەیە لە تورکیا و یونان روویاندا، هەردوو وڵاتی لەیەک نزیک کردەوە و بە شێوەیەکی هاوکات، هەڵبژاردنەکانی تورکیا و یونان لە یەک رۆژدا ئەنجام دەدرێن و ئەمەش گۆڕانکاری گەورە لەگەڵ خۆیدا لە هەردوو وڵات دەهێنێت و دەبێتە هۆی دەستپێکردنی پەیوەندیەکی نوێ.

https://twitter.com/POLITICOEurope/status/1636050021039718404?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1636050021039718404%7Ctwgr%5E4633f7df37948c05ed7f199666dd246d69ddea94%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fpolitika%2Fkilicdaroglunun-basdanismani-unal-cevikoz-selahattin-demirtas-ve-osman-242728h

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار