لە رۆژهەڵات یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و کوژراوانی شۆڕشی ژینا دەکرێتەوە

لەسەر گڵکۆی ژینا و کوژراوانی رۆژهەڵات رێوڕەسمی جەماوەریی بەڕێوچو

گڵکۆی فواد محەمەدی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری کامیاران

3 ساڵ لەمەوپێش



لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێوڕەسمی جەماوەریی لەسەر گڵکۆی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوچو و یادای کیمیا بارانی هەڵەبجە کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات خەڵک چونە سەر گڵکۆی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان و لە گۆڕستانی (ئایچی) شاری سەقز رێورەسمی جەماوەریی لەسەر گڵۆکۆی ژینا ئەمینی و کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوچو.

لە زۆربەی رێوڕەسمەکاندا دروشمی شەهید نامرێ وترایە و یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە و راگەیەنرا قوربانییانی هەڵەبجە و کوژراوانی رۆژهەڵات لەبیر ناکرێن.

سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە سنە و چەند شارێکی دیکە هەوڵی رێگریییان دا لە بەرێوچونی رێوڕەسمە جەماوەرییەکان بەڵام خەڵک لە سەر گڵکۆی کوژراوان ئامادەبون و بەڵێنی ئەوەیان دا کە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێت و خوێنی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان بەفێڕۆ ناچێت.

لە مەهاباد ، سنە و بۆکان ، کامیاران و دێولان و زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات رێوڕەسمی جەماوەریی لەسەر گڵکۆی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەچو.

بە پێی ئامارەکان تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ماوەی شەش مانگی ناڕەزایەتییەکان لانیکەم 135 کەس کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار