پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
3 ساڵ لەمەوپێش
كەشناسی ئەمڕۆ هەینی، ئەگەری بارینی باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیەو ئەمڕۆ و سبەینێش پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
بەشی پێشبینی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران یان تاوە بارانی کورتخایەن هەیە.
دەربارەی پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 3 تا 5 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەرزدەبنەوە.
کەشناسی بەم شێوەیە پێشبینی کەشی سبەینێی کردوە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بەشێوەیەك كە لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە.
لەکۆتایدا ، كەشناسی ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەینێی بەم شێوەیە بڵاوکردۆتەوه.
ھەولێر: 20
سلێمانی: 20
دھۆک: 18
کەرکوک: 23
ھەڵەبجە: 22
سۆران: 19
گەرمیان: 25
