بەریتانیا : گروپێک له قاچاغچیی کورد دادگایی کران

یەک ساڵ لەمەوپێش



كاوە ڕەش
بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، پێنج ئەندامی تۆڕێكی تاوانکاری ڕێکخراو كەپێك هاتوون لەچوار كوردو كەسێكی دیكەی ڕۆمانی، لەدادگا تاونباركراون بەهێنانی کۆچبەری نایاسایی بەپشتی بارهەڵگری ساردکەرەوە لەڕێگای  بەندەری شاری (پۆرتسمۆس)وە بۆ وڵاتی بەریتانیا بەقاچاخ.

چالاکییەکانی ئەو باندە لەژێر لێکۆڵینەوەو چاودێری كردنی نهێنی بەردەوام دابووە، كەچوار ساڵە دەزگای تاوانی نیشتیمانی ئەنجامی داوەو دواجار بەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دەستگیر دەكرێن و ئاشکرا دەبن.

لەکاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی سەرەتای 11ی ئازاری 2019، ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتیمانی چاودێری چالاكیەكانی ئەندامانی ئەو  گروپەیان كردووە،  دوای بەدواداچوون دەركەوتوە كەلەڕێگای لۆریەكی ساردكەرەوە دوای ئەوەی بەکەشتی گەیشتۆتە بەریتانیاو شوفێرێكی ڕۆمانی بەناوی مارینێل دانوت تەمەن 31 ساڵ، لێی خوڕیوە، لەباكوری فەڕەنساوە، لانی كەم سێ كۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.

پاش یەكتر بینیان لەگەڵ ئەندامانی دیكەی گروپەكە لەجادەی A27
لەو شوێنەی كۆچبەرەكان دەخەنە ناو دوو ئۆتۆمبیلی دیكەی جیاوازەوە.

دوای چاودێری كردنی ئەفسەرانی ئاژانسی بەرنگاربونەوەی تاوانی  نیشتیمانی، ئۆتۆمیلی یەكەم كەجۆری ڤۆكسۆڵ ئاسترا بووە و شوفێرەكەی بەناوی (م٫ م)، تەمەن ٣٣ ساڵ ڕادەگیرێت، پاش پشكنین دەركەوتووە دوو كۆچبەری عێڕاقیی كە خوشك و برایەكی تەمەن ١٨ساڵ و ١٣ساڵ بوون لەناویدا دەستبەسەر دەكرێن.

ئۆتۆمبێلی دووەمیش، كەجۆری ئاودیۆی A3بووە، پاش ڕاگرتنی ئەویش ئافرەتێكی تەمەن ٣٠ساڵی عێڕاقیی تێدا دەدۆزرێتەوە.

هەرلەهەمانكاتدا كەئەفسەرانی NCA
ویستوانە لۆریەكە دەست بەسەر بكەن، بەڵام هەوڵی هەڵهاتنی داوە بۆیە پاش دەستگیردنی و پشكنینی ٣٥هەزارو پێنج سەد پاوەندی كاش، لەناو زەرفێكی پلاستیكدا دەدۆزرێتەوە لەگەڵ بڕی ٧هەزار یۆرۆی دیكە، كەلەناو لۆریەكە حەشار دراوە.

بەرەبەیانی دواتریش، لەناوچەی فریاگوزاری و وەستانی ئۆتۆمبێل سەیارەیەكی جۆری ڤی دبلیو تۆران، لەخزمەتگوزارییەکانی لیفۆک له ڕێگا ڕادەگیرێت، كەشوفێرەكەی كوردێكی دیكەیە دەبێت، بەناوی( گ٫ ج)، تەمەن ٣٧ساڵ، دانیشتوی شاری برادفۆرد ، بەووتەی ئەفسەرانی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی (گ) سەرکردەی تۆڕەکەیە و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی دیكەی گروپوكەی هەبووە، بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوە ، ئەو ئێستا لەلایەن  پۆلیسەوە داواكراوە، چونكە پاش دەستگیردنی بەكەفالەت تاكاتی دادگایی كردنی  ئازاد كراوە، بەڵام ئێستا هەڵهاتووەو شوێنی نادیارە.

هەرلەناو ئۆتۆمبیلەكەدا، ئەندامێكی دیكەی باندە قاچاغچیەكە بەناوی (ك٫ خ) تەمەن ٤٤ساڵ دەستگیركراوە.

لێکۆڵەرانی ئاژانسەكە پلانەكانی دیكەی گروپەكەی ئاشكراكردوە دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکان، و پشكنینی پەیوەندیەكان ناسنامەی ئەندامانی دیکەی گروپەکەیان و لانیکەم دوو کەسی دیکەی گومانلێکراویان دۆزیوەتەوە، کەلەمانگەکانی یەک و ئازاری ٢٠١٩دا،كاری قاچاغچێتیان كردوە، لەهێنانی كۆچبەری نایاسایی لەباكوری فەڕەنساوە بۆ بەندەرەكانی شارۆچكەی پۆرتسمۆس لەبەریتانیا.
بەپێی داتاو بەڵگەی تۆماری ناو تەلەفۆنەكانیان، دوو ئەندامی  دیكەشیان بەناوی (پ٫ غ )تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی میدلزبرۆیە، لەگەڵ (ج، ق)لەهەمان ئەو شەوانەی كە لۆریە بارهەڵگرەکە، بەکەشتییەک لەفەرەنساوە گەیشتۆتە شارۆچكەی پۆرتسمۆس و كۆچبەری تێدا بووە، ئەوانیش لەوێ ئامادە بوون.
پاش پشكنی تاقیگەیی، دەركەوتووە كەئەو پارە نەختینەیەی کەلە بارهەڵگرەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە، پەنجەمۆری هەریەكە لە(پ٫ غ) و (ج٫ ق) بەسەرەوە بووە.

هاوكات دوو ئەندامی دیکەی گروپەکە لەڕێگەی بەڵگەی تەلەفۆنییەوە ئاشكرا بوون، كەدانیشتوی شاری مانچستەرن ئەوانیش هەریەكە لە (ج٫ س)، تەمەن ٣٨ ساڵ و (هـ، س) تەمەن ٣٧ ساڵ.

دوای چوار هەفتە لەدادگایكردنیان لەدادگای باڵای بۆرنمۆس، ڕۆژی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣ ، دادگا هەریەكە لەشوفێرە ڕۆمانیەكەو  (پ٫ غ) و (ك٫ ق) تاوانباركرد، بەئاسانكاریی و قاچاغچیەتی كردن بەكۆچبەری نایاساییەوە.
وە بڕیاڕە ڕۆژی ١٣ی مانگی داهاتوو دادگا سزاكەیان بۆ دیاری بكات،
وە هەریەكە، لە(م٫ م و ج٫ س)، وەك تاوانبار ناسێندران بەئەنجامدانی هەمان تاوان ،
وە ئەوانیش ڕۆژی ٢٠ی مانگی داهاتوو، دادگا سزاكەیان بۆ دیاری دەكات.
بەهۆی ئامادە نەبوونی بەشێكیان لەڕۆژی دادگایی كردن
فەرمانی دەستگیرکردنی هەریەكە لە (س٫ ج) و (ه٫ س) دەرچووە.

یەكێك لەبەرپرسانی ئاژانسەكە بەناوی ڕیچارد هاریسۆن دەڵێ;
ئەم گروپە بە قاچاخچێتی كردن بەخەڵکەوە، دەیانەوێ ڕەوشی شڵەژاو و لاوازی کۆچبەران بقۆزنەوە لەكاتێكدا لەنێو كۆچبەرەكاندا كەسانی لاوازو منداڵان هەن، ئەوان لەپشتی بارهەڵگرە ساردکەرەوەکان بۆ چەند کاتژمێرێک دەیانهێڵنەوە، بەبێ وەستان لەکاتی پەڕینەوە پڕ مەترسیدارەکانی کەناڵەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەو بەڵگانەدا ڕوونە، کەبۆمان دەرکەوتووە کەتاکە هۆکاری ئەو بازرگانانە تەنها ئامانجی تیدا بۆ قازانج و دەستكەت و داهاتە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوی سەلامەتی کۆچبەران بکرێت.

بەرپرسەكە دەڵێ ، ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی كۆچی نایاسایی و  ڕێکخراو و باندەكانی بازرگانی كردن بەكۆچبەرانەوە، ئەركی لەپێشینەی کارەکانی NCA، و بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بڕیارمانداوە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ تێک شكاندن و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكانی تاوانکاریی بەمرۆڤەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار