قەرەیلان وەڵامی پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە: نابێت ئێمە بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆمان سنوردار بکەین و دەبێت یەکێتی نەتەوەیی ڕابگەیەنین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 15ی ئەم مانگە دوو هێلیکۆپتەر لە نزیک گوندی بێرکیان لە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتنەخوارەوەو بەهۆیەوە 9 شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا، هەریەکە لەموراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامیان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ئەو 9 شەڕڤانە کە شەهیدبوون بریتی بوون لە هەریەکە لە شەڕڤان کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان و هۆگر دێریک، کۆچەر دێریک، خەبات دربێسیێ، فاراشین باران، رۆژەنگ رەفات، دیدار دێریک، دۆغان عەفری و هاروون رۆژاڤا بەرەو سلێمانی چوون، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدەش رایگەیاند، ئەو شەڕڤانانەی لەكاتی كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی دهۆك گیانیان لەدەستدا لە رێگەدابوون بۆ هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە بەرنامەیەكی هاوبەشی دژی داعش.

هاوکات داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە هاوكاربن لە گەڕاندنەوەی تەرمەكانیان بۆ باكور و رۆژهەڵاتی كوردستان.

لەپەیامێکدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەشەهیدبوونی ئەو 9 شەڕڤانە ڕایگەیاند"‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر (CTG) هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە".

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەش ڕایدەگەیەنێت: "لەم دواییەدا هاوسەرۆکی کەنەکە بەڕێز ئەحمەد کاراموس سەردانی باشووری کوردستانی کرد و هەندێک چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، ئێمە ئەم کارە زۆر بە مانادار دەزانین، بێگومان لەم کاتەدا شتێکی زۆر بەنرخ و پێویستە، هەروەها بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەوازی بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کرد، ئێمە ئەم بانگەوازەش بە واتا دەزانین و بەڕاستیش لەم کاتەدا گرنگترین پێویستی یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کوردستانە."

قەرەیلان دەشڵێت: ئێمە وەک بزووتنەوە، لەلای خۆمانەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین، لەسەر ئەم بنەمایە داوا دەکەم نەورۆزی ٢٠٢٣ بکەنە سەرەتای یەکێتیی نەتەوەیی، پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنن، ئەگەر هەندێک ناتوانن شان بدەنە بەر ئەوە با شانی نەدەنە بەر، نابێت ئێمە بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆمان سنوردار بکەین، نابێت بڵێین: "‘ئەگەر فڵان کەس نەیەت کارەکە نابێت’ نەخێر ئێمە وەک هێز و کەسانی کوردستانی لەسەر هێڵ و بنەمای نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی لە بەرامبەر جینۆساید و داگیرکاری و پاکتاوکاریدا دەوەستینەوە، بە دڵنیاییەوە پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار