دەست بەسەر دوو ئۆتومبێلی لاهور شێخ جەنگیدا گیرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو ئۆتۆمبێلی لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە. 

تۆڕی میدیای ڕوداو بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلی لاهوری شێخ جەنگیدا گیراوەو پاساوی ئەو کارەی یەکێتی ئەوە بووە کە ئۆتۆمبێلەکان خاوەندارێتییان بۆ ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەیەکیش لە ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوتووە، پێشتر چەند جارێک لاهوور شێخ جەنگییان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە خاوەندارێتییان بۆ ئیدارەی گشتیی یەکێتی دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕێندراونەتەوە و هەربۆیە ئەمڕۆ دەستیان بەسەردا گرتوون. 

وتوشێتی، ئەو دوو کەسە هاتووچۆیان بە منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی کردووە و منداڵەکانیان گەیاندووەتە قوتابخانە و دواتر لە بەنزینخانەیەک لایانداوە و لەوێ هێزەکە قۆڵبەستی کردوون. 

هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیی ڕایگەیاندووە  "ئاگاداری رووداوی لەو جۆرە نین و تائێستاش هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار