میسر میوانداریی کۆبونەوەیەکی ئەمنیی گرنگ دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



میسر میوانداریی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی گرنگ دەکات
 
ئه‌مڕۆیەکشەممە شاری شەرم شێخی میسر ، میوانداریی کۆبونەوەیەکی پێنج قۆڵی دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە ئاگربەستی نێوان لایەنە فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان.
 
ئه‌مڕۆ بەرپرسانی فەڵەستین، ئیسرائیل، میسر، ئوردن و ئەمریکا به‌شداری لەو دیدارەدا دەکەن كه‌ له‌ شاری شەرم شێخی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەحمەد ئەبوزەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر، رایگه‌یاند، کۆبونەوەی پێنج قۆڵی لە چوارچێوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دێت، کە ئامانج لێی بەدیهێنان و پشتیوانیکردنی ئارامیی نێوان لایەنی فەڵەستینی و ئیسرائیلە.
باسی لەوەشکرد، کۆبونەوەکە وەک درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە دێت کە لە کۆبونەوەی عەقەبە لە 26ی شوباتدا ئەنجامدرا، بۆ کارکردن بۆ وەستاندنیڕێوشوێنە تاکلایەنەکان و راگرتنی توندوتیژی و گەیشتن بە ئارامی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشدارییکەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە کۆبونەوەکەدا لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانە بۆ بەدواداچون و چالاککردنی ئەوەی کە بەشداربوانی ئەو کۆبونەوانە لەسەری رێکدەکەون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار