کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەی

یەک ساڵ لەمەوپێش



کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بارین بەشێوەی نمە باران و کە هەندێک کات بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی ئێوارە دابارین  لە زۆربەی ناوچەکان کەم دەبێتەوە.

کەشناسی بۆ  کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی بڵاویکردۆتەوە، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت  لە کاتەکانی بەیانی نمە بارانى کەمی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت کە هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت، پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە لە کاتەکانی شەودا.

کەشناسی ، بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک:  15 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   17 پلەى سیلیزى

سۆران:  10 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار