لە جندرێس لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا، هێرشکرایە سەر چوار هاوڵاتی کورد و کوژران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شارۆچکەی جندرێسی رۆژئاوای کوردستان هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی کە ئاگری نەورۆزیان کردبووەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی کورد کوژران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی تۆڕی میدیای ڕوداو بڵاویکردۆتەوە  لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دراونەتە رووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20-03-2023 گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسۆنی سووریان، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا، تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کردووە.

بەهۆی تەقەی گرووپەکەوە چوار کەسی یەک خێزان بەناوەکانی (فەرەحەدین محەممەد محەممەد، شەرەفەدین محەممەد محەممەد، نەزمی محەممەد محەممەد و حەمودە فەرەحەددین محەممەد) گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 

لەلای خۆشیەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە، لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەی شەقامی 16ی جندرێس، شەش کەس بونەتە قوربانی، لەکاتێکدا ئەو کەسانە سەرقاڵی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و یادکردنەوەی سەری ساڵی کوردی بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار