سەرۆکوەزیرانى عێراق: نەورۆز ئومێدبەخشە بۆ ئەوانەی ئاهەنگی بۆ دەگێڕن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند ویستیان ئەوەیە نەورۆز بۆنەیەک بێت بۆ بەهێزکردنى پەیوەندیى رۆحى و مادى و یەکگرتوویی، گوتیشى "نەورۆزى هەموو ساڵێک، ئومێد بۆ ئەوانە دەهێنێت، کە بەهۆیەوە ئاهەنگ دەگێڕن".

محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 21ى ئادارى 2023، رایگەیێندراوێکى بەبۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئەو جەژنەى لە گەلى کورد لە هەرێمى کوردستان و گەلى عێراق و گەلانى ناوچەکە کرد، کە بە بۆنەى جەژنى نەورۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، "بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم هەمو گەلی عێراقیمان و هەمو گەلانی ناوچەکە دەکەم کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "نەورۆز ئەمساڵ لەکاتێکدا تێدەپەڕێت کە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبون و ڕەگداکوتانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، سوڕاندنی شەمەندەفەری ئابوری و کارکردن و دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە و واقیعی، کە ئەولەویەتەکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتی و پێداویستییەکان دەبێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی ئەم حکومەتەوە دەستمان پێکردوە".

سودانی دەشڵێت، "هەروەک چۆن ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەک کە ئێمە وەک عێراقییەکان یەکڕیزی و پەیوەندیی و هەماهەنگی خۆمان بەهێز بکەین و ئاهەنگ بگێڕین بۆ هەمەجۆریی کە سامانی بەردەواممانە، دیدگاکەشمان بۆ ڕون دەبێتەوە کە ڕابردومان و ڕەگ و ریشەمان بەیەکەوە گرێدراون، هەروەک چۆن داهاتومان و چارەنوسمان هەمو بەیەکەوە گرێدراون".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، "نەورۆز هەمو ساڵێک هیوا بۆ ئەو کەسانە دەهێنێت کە ئاهەنگ دەگێڕن و لەگەڵیدا بەهاکانی کار و نیشتمانپەروەری تێدەپەڕێنن، ئەمساڵ پڕە لە هیوا، و پڕە لە کار بۆ وڵاتەکەمان، لەم ڕۆژەدا دوپاتیدەکەینەوە کە چاومان لە عێراقێکە کە پێکەوە بنیادی بنێین و هەمومان شانازی پێوەبکەین".

ئەو راگەیێندراوەى محەممەد شیاع سوودانى له دواى رۆژێک دێت لە پەیامێکى دیکەى نووسینگەى رۆژنامەوانیەکەى کە تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو، لە دەستپێکى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە 20ـی ئادار، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی جەژنى نەورۆزى کردووە و هیواى خواستووە نەورۆز ببێتە مایەى خێر و ئاشتى و پێشکەوتن بۆ هەمووان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار