لەگەڵ نەورۆز خۆپیشاندان لە رۆژهەڵات دەست پێدەکاتەوە

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە رۆژهەڵات ژمارەک کەس بریندار دەبن

دەستپێکردنی نەورۆز لەسەر گڵگۆی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز

یەک ساڵ لەمەوپێش



هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر بەشداربوانی رێوڕەسمی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەهۆیەوە ژمارەیەک گەنج و لاو و ژن و منداڵ بریندار دەبن.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ شەوی دوشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و سەقز و مەریوان و دێولان تەقەیان لە بەشداربوانی رێوڕەسمەکانی نەورۆز لەو شارانە کردوە و بەهۆیەوە لانیکەم 40 کەس بریندار بون.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە تەنها لە شاری مەهاباد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە نزیکەی 30 کەس برینداربون.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە بە ماتۆڕ و ئۆتۆمبێل بڵاویان بە بەشداربوانی رێوڕەسمی نەورۆز لەو شارە کردوە و ژمارەیەک کەسیش دەستگیر کراون.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی لە نەورۆزی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە بەشداربوانی رێوڕەسمی نەورۆز لەو بەشە لە کوردستانی یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە.

نەورۆزی ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی نەورۆزی ژینا ناونراوە و زۆربەی ئاهەنگەکانی نەورۆزیش لەو بەشە لە کوردستان بە ناوی ژینا و کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەستی پێکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار