نزیکەی سێ تۆن ماددەی هۆشبەر لە فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

ئێران: ساڵانە دەست بەسەر 200 بۆ 400 تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

چەند جۆرێکی ماددەکانی هۆشبەرەکان لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران رایگەیاند تەنها لە یەک ساڵدا و لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە دەستیان بەسەر نزیکەی سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوە.

رەزا بەنی ئەسەدیفەر، سەرۆکی پۆلیسی پێشگیریی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ تەنها لە ساڵی رابردودا و لە ئەنجامی 12 هەزار هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس، دوو تۆن و 622 کیلۆ لە جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر لە فڕۆکەخانەکاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەسەدیفەر ئاماژەی بەوە کردوە؛ زۆربەی ئەو بڕە ماددە هۆشبەرانە بەشێوەیەکی تایبەت حەشار درابون و هێزەکانی پۆلیسی بە تەکنیکی تایبەت ئەو ماددە هۆشبەرانەیان لە فڕۆکەخانەکانی ئێران دۆزیوەتەوە.

حکومەتی ئێران لە ئامارەکاندا ئاشکرای کردوە ؛ هێزەکانی پۆلیس ساڵانە دەست دەگرن بەسەر 200 بۆ 400 تۆن لە جۆرە جیاوازەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوخۆی ئێران.

هەر لە ئامارەکانی ئەو وڵاتەدا ئاماژە بەوەکراوە کە 70%ی جێبەجێکردنی سزای سێدارە پەیوەندیی بە تۆمەتبارانی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرەکانەوە هەیە.

بە پێی ئامارەکان نزیکەی 6%ی دانیشتوانی ئێران بە بەکارهێنەر و ئالودەبوی ماددە هۆشبەرەکان ئەژمار دەکرێن و لەو وڵاتەوە زیاترین ماددەی هۆشبەری جۆری تریاک رەوانەی وڵاتانی دیکەی جیهان دەکرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار