پنتاگۆن: زانیاریمان لەسەر رووداوی هەلیکۆپتەرەکانی هەسەدە نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، هیچ زانیاریەکان لەبارەی هاتوچۆی هەلیکۆپتەرەکانی هەسەدە نەبووە.

پاتریک ڕەیدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان دایە.

ڕەیدەر باسی ئەوەی کرد کە هەسەدە هێزێکی سەربەخۆیە و خۆی ئۆپڕاسیۆنی تایبەت ئەنجام دەدات. سوپای ئەمریکا هاوپەیمانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا و وتی، " نە ئەمریکا و نە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندیان بە رووداوی هەلیکۆپتەرەکانەوە نییە و بەر لەوەی هەلیکۆپتەرەکان بەڕێبکەون، ئێمە هیچ زانیاریەکمان نەبووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەرمی ٩ شەڕڤانەکەی هێزەکانی دژە تیرۆری هەسەدە، دوێنێ گەیشتنە حەسەکە و لە ئێستادا، رێورەسمێکی سەربازی بۆ ٩ شەڕڤانەکە بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ئەمڕۆ بەخاکبسپێردرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار