ڤیدیۆ؛خێزانی ئەو چوار گەنجەی لە جندرێس کوژران:"ئێمە چیمان کردووە،خوا بە کوردی دروستی کردوین بچین خۆمان لە گۆڕنێین؟"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی 20/3/2023  گروپەکانی سەر بە تورکیا  بەهۆی هەڵکردنی ئاگری نەورۆزەوە تەقەیان لە ژمارەیەک هاوڵاتی کورد کردو بەو هۆیەوە چوار کەسی یەک خێزان کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی تەقەی گرووپەکەوە چوار کەسی یەک خێزان بەناوەکانی: فەرحەدین عوسمان تەمەن 43 ساڵ، محەمەد عوسمان 42 ساڵ، نەزمی عوسمان 38 ساڵ و محەمەد فەرحەدین عوسمانی تەمەن 18 ساڵ کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەڵێن ، بۆ ئەوان ئەم پێنج ساڵە پڕبووە لە دەربەدەری، دەردەسەری، وێرانکردن و بەتاڵانبردنی سامانیان بە دەستی ئەو گرووپە چەکدارانە کە بە پشتگیریی تورکیا دەنازن، ئێستاش رێگریکردن لە ئازادییەکانی هاتەسەر.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە خوشکی ئەو چوار هاونیشتیمانییە بە گریانەوە باس لە ڕوداوەکە دەکات و دەڵێت "ئێمە چیمان کردووە؟خوا بە کوردی دروستی کردوین ،بیگۆڕین؟بچین خۆمان لە گۆڕنێین؟"

دەشڵێت ، " کێ دەیەوێت بمانکوژێت با بێت بمانکوژێت ئیدی ترسمان نەما،لەوە زیاتر چیمان لێدەکەن؟".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار