گهنجێكی 19 ساڵان بهتهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران كوژرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی شاری بانە دوێنێ چوارشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران به گولە كوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە هاوڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران سەر و دەموچاوی پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".
ساڵانە لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆکاری جیاواز دەیان کەس دەکوژرێن. رۆژی چوارشەممە لە رووداوێکی دیکەدا کۆڵبەرێک بە ناوی حوسێن خەندانی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەی لێکراوە و بەم هۆیەوە بریندار بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە کوردە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری "کێلە"ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران پێکراوە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە."
سەرچاوەکانی هەنگاو لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرە شێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و کوژراوە.
