له‌ دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان جوتیارانی كورد و توركمان له‌ كه‌ركووك گردبوونه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد و تورکمانی کەرکوک، دژی دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبون لەسەر زەویەکانیان لە باشوری کەرکوک، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان لەبەردەم دەرگای فڕۆکەخانەی شارەکە دەستپێکرد و داوایانکرد، مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد و تورکمانی دانیشتوی ناوچەکانی تۆپزاوا، ترکەڵان، یایچی و بەشیر و چەند ناوچەیەکی سنوری باشوری کەرکوک، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان دەستپێکرد و داوایانکرد، مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەرونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە، دەستی لە تەرخانکردنی زەوی کورد و تورکمانەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون هەبێت و راشیگەیاند، "ئامادەم لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانە کۆببمەوە کە ناڕازیم و داواکاریەکانیان بگەیەنم بەسەرۆک وەزیران و بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار