63 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز لە خنکان رزگار کران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسەڵاتدارانی فرەنسا رایانگەیاند، لە دوو شەوی رابردودا 63 کەس لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بریتانیا بە بەلەمی بچوک لە دەریاوە لە نۆکەندی ئینگلیزی  رزگارکران.

سەنتەری ئۆپەراسیۆنە ناوچەییەکان بۆ چاودێری و ڕزگارکردن لە گرێ-نی (باکوری فڕەنسا) لە دو شەوی رابردو دو ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی لە گەروی پاس دی کالای ئەنجامدا.

46 کەس لە کۆچبەرەکان لەلایەن کەشتییەکی کۆمەڵگەی نیشتمانیی فریاگوزاری دەریایی فەرەنساوە رزگارکراون کە لە بەلەمێکدا بوون و بزووێنەرەکەی لەکارکەوتووە؛ 17 کۆچبەرەکەی دیکەشیان دوای شکانی بەلەمەکەیان رزگارکردووە.

ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکان چەند رۆژێک دێت لە سزادانی 5 ئەفسەری دەریایی فەرەنسا، بە تۆمەتی خەمساردی لە رزگارکردنی 27 کۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە لە نۆکەندەکەدا لە ساڵی 2021 کە بووە هۆی خنکانی کۆچبەرەکان.

سەرەڕای مەترسییەکانی بەزاندنی یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا دەریاییەکانی جیهان، کۆچبەرانیش تادێت زیاتر لە کەناڵەکە دەپەڕنەوە

نزیکەی 46  هەزار پەناخواز لە ساڵی 2022دا کەناڵەکەیان بەزاندوە کە زۆربەیان ئەفغانی و ئێرانی و ئەلبانی بون و هەشت هەزار پەناخوازیش لە ئاوەکانی فڕەنسا ڕزگارکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار