هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ناشەرعی لە قازانجی کێیە

11 مانگ لەمەوپێش



لەتیف مستەفا

وە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێ چی ڕوودەات؟!

سەبارەت بە خاڵی یەکەم :ـ

هەندێک دەڵین هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە قازانجی پارتیە چونکە دەبێت بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردن بکرێت

ئەوە راستە کە دەيی بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردن بکرێت ، بەڵام یاسا هێندە گرنگ نیە لەو گرنگتر ئەوەیە وەک ستالین کاتی خۆی دەیوت ( كێ دەنگەکان دەژمێرێ)

بەگوێرەی ئەم بڕیارە ئیتر کۆمسیۆنی هەرێمیش شەرعیەتی نەماوەو دەبێ کۆمسیۆنی فیدراڵی سەرپەرشتی هەلبژاردنەکان بکات ، بەدلنیاییەوە کۆنترۆلی پارتی بۆ کۆمسیۆنی فیدراڵی وەک کۆمسیۆنی هەرێم نیە کە لە ژیر کۆنترۆڵی خۆیدایە بەحوکمی ئەوەی لە پایتەختی هەرێمە و لەژیر ناوچەکانی کۆنترۆڵی خۆیدایە

بۆیە نەمان و هەڵوەشانەوەی پەرلەمانێکی ماوە تەواو بووی بێ کردار کە ببوە عەیبە، بەبەتەواوەتی لە قازانجی خەلکدایە کە بودجەی گشتیشی دادەۆشی

جا حیزبەکان فێری کاسبیەکی تر ببون دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پەرلەمان و بەبیانوی جیاجیاوە ئەندامەکانیان خانەنشین دەکردوو ئەندامی نوێیان دەنارد بۆ پەرلەمان کە خەرجیەکانی خولیکی پەرلەمانی چەند قات زیاد دەکرد

دوەم : ئەگەر هەرێم بریارەکە جێبەجێ نەکات:ـ

زۆر کەس بەنامەو بە کۆمینت نائومێدی خۆیان دەربڕیوەو دەڵین هەریم ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات ، ناهەقیشیان نیە

بەلام پیم وانیە بتوانن ئەم بریارەجێبەجێ نەکەن ، چونکە یەکەم هەرێم وەک جاران نەماوەو ئەو عەنتەریاتەی جارانی بۆ ناچیتە سەر

دوەم ئەگەر جێبەجێی نەکەن و پەرلەمان بەردەوام بێ لە دەرکردنی یاسا و هەموارکردنی یاساکان لەناویاندا یاسای هەلبژاردن

مانگی دووی ئەمسال لە پۆستیکدا نوسیم ئەگەر هەریم پابەند نەبێت ئەو کات حکومەتی فیدرالی دەتوانێ دان نەنێ بەهەلبژاردنی داهاتوو پەرلەمانی داهاتوو ئەو حکومەتی هەریمەش کە لەو پەرلەمانەوە پیک دیت و دەرگای دەستوەردانی هیزیش دەخاتە سەرپشت بەبیانوی سەپاندنی یاسا و دەستور وەک ئەوەی لە کەرکوک کردیان ئەو کات هەموو دەوڵەتانیش پشتگیریان دەکەن

بۆیە پیویستە لەسەر سەرۆکی هەرێم بە تەنسیق لەگەل کۆمسیۆنی بەغدا رۆژی هەلبژاردن دیاری بکات

دوبارە پیرۆزەو دەستی ئەوانە خۆش بیت کە لە پشت ئەم بڕیارەوە بوون هەقە خەلک لەکاتی هەلبژاردندا ئەمەی لەبیر بیت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار