سکرتێری گشتی ناتۆ سەردانی تورکیا دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانێتیەکەیاندا، بەم نزیکانە سەردانی ئەنقەرە دەکات.

یانس ستۆڵتەنبێرگ سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجامی ناتۆ، لە ئۆسلۆ قسەی کرد و رایگەیاند، سەرەتای ئەم حەفتەیە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا قسەی کرد و بەم نزیکانە سەردانی ئەنقەرە دەکات.

یانس ستۆڵتەنبێرگ رایگەیاند، پرسی سەرەکی سەردانەکەی بۆ تورکیا، ئەندامێتی سویدە لە هاوپەیمانیی ناتۆدا. ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆدا، لەسەر ڤیتۆی تورکیا راگیراوە.

دەوڵەتی تورکیا مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە سوید فشار لەسەر نەیارانی تورکیا دروست بکات و بە تایبەتی ئەندامانی پەکەکە، گولەن و پارتە چەپەکان رادەستی تورکیا بکاتەوە.

ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رۆژی سێشەممە، داوای لە تورکیا و هەنگاریا کردبوو کە کۆتایی بە ڤیتۆکەیان بهێنن و وتی، " کاتی ئەوە هاتووە کە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار