بەڤیدیۆ؛ دو كەس بەتۆمەتی دزینی 17 مۆبایل و سێ ملیۆن دینار دەستگیركران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیكردن لە پێشانگاكەی دو تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد لە پێشانگاكەی بری 17 مۆبایل و سێ ملیۆن دینار و  500 دۆلاری لێدزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەكانی پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن .

ئاماژەی بەوەشكردوە، " لەئیستادا (أ،أ،م لەدایكبوی 1978 ) و (ی،ح،و لەدایكبوی 1972) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار