هەواڵێکی ناخۆش بۆ فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی 2023 پارەی تەواوی لەبەردەستدا نییە و کورتهێنانی هەیە.

بەپێی زانیاریەکانی هاوڵاتی کەلەسەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەستیکەوتوون، وەزارەتی دارایی تەنها نزیکەی 200 ملیار داهاتی ناوخۆو 400 ملیاری بەغدای لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە بەوەش زیاتر لە 300 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە و چاوەڕێیە بەغدا 400 ملیاری دیکەی بەقەرز بۆ بنێرێت.

وەک سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ هاوڵاتی ئاشکرایکرد ئەگەر حکومەتی عێراق پێش جەژنی قوربان ئەو پارەیە نەنێرێت دابەشکردنی مووچەی بەشێک لەوەزارەتەکان دەکەوێتە دوای جەژن.

بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات، تائێستاش خشتەی مووچەی بڵاو نەکردووەتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت مووچە زۆر بەسستی دابەش بکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار