سەعدی پیرە: نازانین کەی هەڵبژاردن دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، "ئێستا پەرلەمانی کوردستان نەماوە تاوەکو هەڵبژاردن لەدەستی پەرلەمان بێت و کۆمسیۆنی نییە، دەبێت کۆمسیۆنی عێراق ئامادەبێت و "پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات".

سەعدی پیرە ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی چەند پرسێکەوە قسەی کرد و رایگەیاند، "ئەو گرژییەی کە هەبو لە پێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجە تەواوبو، ئێستا هەر کەسە و شەوێک بە ئیسراحەت خەوت ئیتر ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە چۆن دەتوانین ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و بەگژ ئەو هەڕەشانەدا بچینەوە کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دێت، کە یەکڕیزی میللەتی کورد پێویستە بۆ پێشهاتەکانی دێنە کایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی موچەی فەرمانبەران بوەتە "بابەتێکی سیادی" و پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان لایەنەکاندا نامێنێت و پێدەچێت شێوەی دابەشکردن و دۆخی ئابوری عێراق کە پارەیەکی زۆر هەیە دەتوانرێت بۆ هەلی کار و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە بەکاربهێنرێت

پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەعدی پیرە وتی، "ئێستا پەرلەمانمان نەماوە تاوەکو هەڵبژاردن لەدەستی پەرلەمان بێت و کۆمسیۆنیشمان نیە".

وتیشی، "دەبێت کۆمسیۆنی عێراق ئامادەبێت و پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات، پێمانوایە ئەوە لە بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و داوای لێبکات". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار