٣٠ هەزار هێکتار زەوی گەنم لە کۆبانێ سووتا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبانێ بەرلەوی جۆتیاران گەنمەکانیان بدۆرنەوە، ٣٠ هەزار هێکتار زەوی گەنم سووتا. لە گەڕەکی کانی کوردان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانی، لە زەوی گەنمی جۆتیاران ئاگر کەوتەوە.

جۆتیاران بۆ ئاژانسی هاوار نیوز قسەیان کردووە و رایانگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ٣٠ هەزار هێکتار زەوی گەنمیان سووتاوە.

هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە لەگەڵ گەنمەکە، باخەکانیشیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەکە، ئاگرەکە مەترسی لەسەر ١٢٠ هێکتار زەوی گەنم دروست کردبوو، بەڵام لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیاوە بە هەزاران هێکتار زەوی گەنمی جۆتیاران لە رۆژئاوای کوردستان سووتابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار