دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێکردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێکردوە کە ئاردێکی باشە و لەلایەن ھاووڵاتیانەوە تاقیکراوەتەوە

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی ھاووڵاتیان لە چوارچێوەی کۆبوونی خۆراکدا دەستیپێکردوە، کە ئاردێکی باشە و لە گەنمی ناوخۆیی و ھاوردە بەرھەمھێنراوە.

وتیشی، ھەر ھاووڵاتییەک مانگە ٩ کلیۆ ئارد بە پێی کۆبوونی خۆراک وەردەگرێت و ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بۆ ١٠ بەشە ئاردی خۆراکی مانگانە پێویستیان بە ٦٥٠ ھەزار تۆن ئارد ھەیە.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار