ئەنجامی دیداری ١٠٠ ساڵەی لۆزان لە سلێمانی راگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڕبەندی تایبەت بە تێپەڕینی ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان کۆتایی هات، تێیدا جەخت لەسەر ستراتیژی هاوبەشی خەبات و پاراستنی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و بەشەکانی دیکەی کورستان کرایەوە.

لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بە دەسپێشخەریی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە باشوور بە دروشمی 'لە سەد ساڵەی لۆزاندا، کورد پێکەوە ژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە چارەسەری'

بە بەشداربوونی کەسایەتیە سیاسی و رۆشنبیرییەکان دیداری ١٠٠ ساڵەی لۆزان بەڕێوەچوو. لەکۆتایی دیدارەکە ڕاگەیاندراوێکی چەند خاڵی بڵاوکرایەوە.

خاڵەکان پێکهاتوون لە: "_ یەکێتی ناوخۆیی و دانانی ستراتیژی نەتەوەیی هاوبەش.

_ گرنگیدان بە پرسەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و دیموکراسی و پێکەوەژیان.

_بایەخ بدرێت بە بەرژەوەندیی کوردی و دیپلۆماسییەتی کورد و نەتەوەیی لە دەرەوە، دانانی ستراتیژی هاوبەشی کارکردن.

_ پاراستنی سەروەریی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و بەشەکانی تری کورستان، بەتایبەت پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان.

_ پێکهێنانی لۆبی و کاری هاوبەش لەگەڵ قوربانیانی تری پەیماننامەی لۆزان.

_ دەبێت کار لەسەر ئەو بیرکردنەوەیە بکرێت کە نکۆڵی لە گەلی کورد دەکات و هێزە هەژموونخوازەکان کردوویانە بە بەرنامە و پلان و کاری بۆ دەکەن، لەگەڵ گەڕانەوە بۆ پێکەوەژیان.

_دەستوەرنەدان لە کاروباری ئەوانیتر بە هیچ شێوەیەک و ڕێزگرتن لە بڕیارەکانیان.

_ چۆن ببینە بەشێک لە دوو جەمسەرە بەهێزەکەی جیهان، ئەمریکا و چین، لەڕووی ئابووری و سەربازی و کەلتووری و سیاسییەوە.

_چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار