لە بومەلەرزەکەی خویدا ٣٠ کەس بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکەی شاروچکەی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ گەیشتە ٣٠ کەس.

دوێنێ لە شاروچکەی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پلەی ٤.٧ بومەلەرزەیەک روویدا.

زەبیحوڵلا کازمی قایمقامی خۆی رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ٣٠ کەس بریندار بوون، بەڵام هیچ زیانێک بە ژێرخانی شارەکە نەگەیشتووە.

لە ١٨ی کانونی دووەمی ئەمساڵیشدا لە خوی بومەلەرزەیەک روویدا و بەو هۆیەوە ٢٥٢ کەس بریندار بوون و ٣ هەزار و ٨٥٠ خانوو و باڵەخانەش رووخان و زیانیان بەر کەوت.

چەند رۆژێک دوای ئەوە، بومەلەرزەیەکی دیکە روویدا و بەو هۆیەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار