لە دوو مانگدا نزیکەی 100 کەس لە کرماشان بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدستداوە
قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆ لە کرماشان 11% زیادی کردوە
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی زۆربونی روداوەکانی هاتوچۆ لە کرماشان رێژەی گیانلەدەستدان و قوربانییان بەرز دەبێتەوە .
پزیشکی دادی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە دوو مانگی بەهاری ئەمساڵدا 95 کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە دوو مانگی بەهاری ساڵی رابردو 11% زۆر بوە.
لە دوو مانگی بەهاری ساڵی رابردودا 85 کەس لە کرماشان بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدستداوە.
ئاماژە بەوە کراوە ؛ هەر لەو دوو مانگەدا هەزار و 869 کەس بەهۆی برینداربون بە روداوەکانی هاتوچۆ سەردانی پزیشکی دادیان کردوە کە 659 کەسیان ژن بون.
پزیشکی داد ئاماری بریندارەکانی شەڕ و کێشەی کۆمەڵایەتیی کرماشانی بڵاو کردوەتەوە کە بە پێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 340 کەس سەردانی پزیشکی دادیان کردوە کە بەراورد بە رابردو نزیکەی 9% کەمی کردوە.
بە وتەی بەڕێوبەری پزیشکی داد بەهۆی ژەهراویبون بە غاز 17 کەس لە کرماشان گیانیان لەدەستداوە کە نۆکەسیان لە رەگەزی نێر و هەشت کەسیان لە رەگەزی مێ بون کە بەراورد بە ساڵی رابردو مردن بە غاز 13 کەس زیادی کردوە.
