حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتیەکی ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ لە سنوری پارێزگای دهۆک گومانی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی لێدەکرێت و ئێستا لەنەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی دینارتە بە هاوڵاتی وت" ئەو هاوڵاتیە تەمەنی سەروو 60 ساڵە دانیشتووی گەڕەکی برایەتی یە لەسەنتەری دینارتە، رۆژی پێنج شەممەی رابوردوو دوای نەخۆش کەوتنی دەستبەجێ ڕەوانەی نەخوشخانەی گوڵان لە ئاکرێ کرا، بەشی زۆری نیشانەکانی نەخۆشی تای بەربوون لەو کەسە دەرکەوتووە".
وتیشی،" هەموو پشکنینەکانی رەوانەی بەغدا کراون ئەمرۆ تا سبەی ئەنجامەکان دەگاتە دەستی تەندروستی ئاکرێ"
سەربەست سەبری باسی لەوەشکرد "وەکو ئیدارەی ناحیە وتیمی تەندروستی ناحیەکە لێکوڵینەوەمان کردوە لەگەڵ چەند گۆشتفرۆشێک و ئەوانەی ئاژەڵ بەخێو دەکەن کردووە و داومان لێکردوون هەموو رێنماییەکان تەندروستی وەک خۆی جێبەجێ بکەن بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن"
هاوکات ئەو هاوڵاتییە خۆی ئیشی بەخێوکردنی مەڕوماڵات دەکات .
ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە سنووری قەزای ئاکرێ و سێیەم حاڵەت لە پارێزگای دهۆک.
