تۆمەتبارێک لەسەر "دزیکردن" بۆ جاری دوەم دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە و لەسەر سکاڵای سێ‌ هاوڵاتی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە پێشتریش بەتۆمەتی دزیکردن بەند کراوە و سزای یاسایی دراوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دوای گەڕان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبونی توانرا دەستبەسەر بڕێک پارەی دزراودا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق لەدایکبوی 1979) ڕاگیراوە کە سێ‌ فەرمانی گرتنی هەیەو لەدادگای سلێمانیش داواکراو بوە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی و پێشتریش بەتۆمەتی دزیکردن بەند کراوە و سزای یاسایی دراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار