زاوایەك هێرشدەكاتە سەر ماڵی خەزوری.. كوژراو هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زاوایەك هێرشیكردوەتەسەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللـەی لێكردون،لەئەنجامیشدا هاوسەرەكەی خۆی كوشتووەو و خوشكی هاوسەرەكەشی برینداركردوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تۆمەتبارێك لەگەڕەكی گوڵانی شاری هەولێر هێرشیكردۆتەسەر ماڵی خەزوری  و لەئەنجامیشدا هاوسەرەكەی خۆی كوشتوە، خوشكی هاوسەرەكەشی بەسەختی برینداركردوە.

تا ئێستا هۆكاری سەرەكی ئەو روداوە نەزانراوە، لەئێستاشدا تەرمی كوژراوەكە كە تەمەنی لەنێوان 20-22 ساڵاندایە بۆ پزیشكی دادی گواستراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا لەسەر ئەم روداوە زاواکە کە هەستاوە بە کوشتنى هاوسەرەکەی دەستگیر کراوە و پێدەچێت کەسێکى دیکەیش کە هاوبەشى تاوانەکە بوە، لەگەڵیدا دەستگیر کرابێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار